دەروازەی حاجی ئۆمەران كرایەوە

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 674

راچڵەكین

دوای حەوت رۆژ لە داخستنی بەهۆی بەفربارین و داخستنی رێگەی هاتووچۆكردن، ئەمڕۆ 23-2-2020 جارێكی تر دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوە.

حكومەتی هەرێم لەگەڵ كردنەوەی دەروازە سنورییەكەو وەك هەوڵێكی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تیمیكی تەندروستی داناوە، پشكنینی ڕۆژانە بۆ هەموو ئەو بازرگان و شوفێرانە دەكات كە لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ لەنێواهن ئێران و هەرێمی كوردستان دەكەن.‌

 

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لەسنووری حاجی ئۆمەران و داخستنی رێگەوبانەكانی ناوچەكە، ماوەی هەفتەیەك دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن