رۆژنامەیەكی بەناوبانگی هەرێم دادەخرێت

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 1387

راچڵەكین

رۆژنامەیەكی بەناوبانگی هەرێمی كوردستان دادەخرێت و سبەینێش دوایین ژمارەی بڵاودەكرێتەوە.

رێبوار كەریم وەلی رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی رووداو رایگەیاند: سبەی 24-2-2020 دوایین ژمارەی هەفتەنامەی رووداو دەردەچێ.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەكردووە كە ١١ ساڵە لەو هەفتەنامەیە، بێ هیچ سانسۆر و خۆسانسۆرییەك ئەوەی ویستوویەتی نووسیوەو، راشیگەیاندووە: رووداو بۆ من وەك مەدرەسەیەك وابوو كە تێیدا هەموو تواناكانی خۆم لە بواری رۆژنامەوانیدا  پەرە پێدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن