له ڕۆژی جیهانی چه‌پله‌ره‌كاندا.. چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری چه‌پله‌ر بناسه
ڕاچڵه‌كین-
13 ی ئۆگه‌ست وه‌ك ڕۆژی جیهانی چه‌پله‌ره‌كان له جیهاندا دیاریكراوه و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ته‌نها %10 ی هاوڵاتیانی جیهان ده‌گرێته‌وه و تیایاندا كه‌سانی هونه‌رمه‌ند و ناسراو و زانای جیهانی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی" هارڤارد" ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتووه پزیشكه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ره‌كان و توێژه‌ره ئه‌كادیمیسته‌كان زۆرینه‌یان چه‌پله‌رن و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندازیاری بیناسازی و موزیسیان زۆرینه‌یان چه‌پله‌رن.
له توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی هارڤارد هاتووه چه‌پله‌ره‌كان له‌ڕووی داراییه‌وه كه‌مترین به‌ختیان هه‌یه به به‌راورد به ڕاسته‌كان و موچه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی %10 بۆ 12 كه‌متره به به‌راورد به ڕاسته‌كان و مه‌ترسی توشبونی چه‌پله‌ره‌كان به به‌رزی په‌ستانی خوێن و خه‌ڵه‌فان و مردنی پێش وه‌خت زیاتره.
دیارترین كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه چه‌پله‌رن " بیل گه‌یتس" دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی مایكرۆسۆفت و مارك زوكربیرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك.
دیارترین كه‌سایه‌تیه مێژویه‌كان كه چه‌پله‌رن " ژه‌نه‌ڕالی فه‌ڕه‌نسی ناپلیۆن و ئیمپراتۆری ڕۆمانی یۆلیۆس قه‌یسه‌ر و هینری فۆرد ی ئه‌مه‌ریكی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤنشی و زانای جیهانی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین"
هاوكات له‌بواری وه‌رزشدا " دیگۆ مارادۆنا " چه‌پله‌ره و له هۆلیود " تۆم كرۆز و ڕۆبه‌رت دی نیرۆ و براد بیت و ئه‌نجلینا جولی و سیلڤسته‌ر ستالۆن و جولیا ڕۆبه‌رتس و جیم كاری و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه چه‌پله‌رن"
له‌ناو سیاسه‌ت مه‌داره‌كان" باراك ئۆباما و ویسنتۆن چه‌رچل و شازاده ولیام چه‌پله‌رن.