شیرین: ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" شیرین عه‌بدول وه‌هاب" بڕیاری ئه‌وه‌یدا چیتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاكی نه‌مێنێت به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ری دوای ئه‌وه‌ی پۆستێكی له‌سه‌ر سوتانی دارستانه‌كانی لوبنان كرد له مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوو.
له ماوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی شییرن چالاكی نه‌بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام فانه‌كانی داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه و چالاكی هه‌بێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كاتێكدا ئێستا ناتوانێت هیچ چالاكیه‌كی هونه‌ری هه‌بێت به‌هۆی دۆخی كۆرۆناوه و جگه له‌وه‌ش ئه‌م خانمه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نییه.
شیرین له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر وه‌ڵامی هه‌واداره‌كانی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی" زۆر خۆشحاڵم كه ئێوه به‌رده‌وام هه‌واڵم ده‌پرسن و من ڕێز له خۆشه‌ویستی ئێوه ده‌گرم و ده‌مه‌وێت له‌وه دڵنیاتان بكه‌م كه من به‌م شێوه‌یه زۆر باشم خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ ئه‌لبومێك كاری نوێم و به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ناوتان"