بازاڕی ئاژه‌ڵان
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی ڕابردودا باس له‌وه ده‌كرا ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاره‌كه‌ی هه‌ندێك ئاژه‌ڵی خشۆك بووه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌رله‌مانی چین بڕیاریدا چیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌درێت بازرگانی به ئاژه‌ڵی خشۆكه‌وه بكرێت و له هه‌مان كاتدا ڕێگه نادرێت به‌كاربهێنرێت بۆ خواردن.
ئاژانسی هه‌واڵی "شین خوا" ی فه‌رمی چینی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی چین بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تی بایلۆجی و ژینگه‌ی هاوڵاتیان و له پێناو ته‌ندروستی گشتی ئه‌م بڕیاره دراوه"
ڤایرۆسی كۆرۆنا له بازاڕی ئاژه‌ڵان له ووهان ه‌وه بڵاوبۆته‌وه كه تیایدا چه‌ندین جۆر له ئاژه‌ڵه‌كانی جرج و شه‌مشه‌كوێره و گورگی بچووك و چه‌ندین جۆر ئاژه‌ڵی دیكه فرۆشراوه.