به‌وێنه.. 60 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی منداڵی ببێت زانی دووگیانه
ڕاچڵه‌كین-
ناشا دیفیز ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ پێی وابووه زیادبوونی كێشی هۆكاره‌كه‌ی زۆر خۆریه به‌ڵام كاتژمێرێك به‌رله‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه كۆرپه‌كه‌ی بكاته باوه‌شی زانیویه‌تی دووگیانه.
تاشا له‌به‌ر ئازاری گه‌ده‌ی چۆته نه‌خۆشخانه‌ی ویجان به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی ئازاری دووگیانی بووه و توشی شۆك بووه كه زانیویه‌تی دووگیانه.
تاشا و مارتن ی هاوسه‌ری كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه به‌یه‌كه‌وه زانیویانه ده‌بنه دایك و باوك و ئیسحاقی كوڕیان كردۆته باوه‌ش و منداڵه‌كه‌یان به ته‌ندروستیه‌كه‌ی باشه‌وه له‌دایكبووه و كێشی 9 ڕه‌تڵ بووه.