ڤیدیۆیه‌ك وه‌ك ئاگر بڵاوبۆته‌وه و تیك تۆك ده‌یسڕێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك كه‌وتۆته په‌له په‌ل له سڕینه‌وه‌ی ڤیدیۆیی پیاوێك كه له‌م تۆڕه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌ویت به ده‌مانچه‌كه‌ی فیشه‌كێك ده‌نێت به خۆیه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه له تۆڕه‌كه بلۆك كراون.
تیك تۆك له‌ڕێی ڕاگه‌یندراوێكه‌وه ئاشكرای كردوه ڤیدیۆكه پێشتر له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی 8 و له چه‌ندین ئه‌پلیكه‌یشنی دیكه‌ش بڵاوبۆته‌وه و وته‌بێژی تیك تۆك باسی له‌وه كردوه كه ئه‌م جۆره ڤیدیۆیه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانیان ناگونجێت و هه‌ركه‌س ئه‌وه بڵاوبكاته‌وه بلۆك ده‌كرێت وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.