وێنە.. خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 776

راچڵەکین-

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوریەی شاری بەغدا لە لایەن گروپێکی نەناسراوەوە خێزانێکی کورد لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون، کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و چالاکوانە و ناوی (شیلان دارا)یە، بەگوێرەی زانیاری پزیشکی دادی بەغدا بە ئەگەری 60% شیلان دەست درێژی کراوەتە سەر و هەردوو قاچی بڕدراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، باوکی شیلان سەربڕدراوە و دایکیشی بە چەقۆ کوژراوە و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەیان دیارنییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن