ڕاپۆرتێكی ڕوسی: كۆرۆنا نزیكه له‌وه‌ی ببێته ڤایرۆسێكی وه‌رزی
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی ڕوسی تایبه‌ت به مافی به‌كارهێنه‌ر و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌گه‌ری زۆره ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته ڤایرۆسێكی وه‌رزی و وه‌ك نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا و په‌تای وه‌رزی زستانه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئاشكرای كردوه ڕێژه‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 7.2% دابه‌زیوه بۆ 3.2 % و دابه‌زینی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌دوای مانگی 4 ی ئه‌مساڵه‌وه تێبینی كراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌م جۆره بڕوات ئه‌وه ده‌بێته ڤایرۆسێكی وه‌رزی.
ته‌نها ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌می نه‌كردوه به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا ڤایرۆسه‌كه تایبه‌تمه‌ندیه زۆر تونده‌كانی نه‌ماوه به‌جۆرێك نزیكه له‌وه‌ی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا.