حكومەت لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنێت

ئابوری

22/09/2020     ژمارەی بینراو 3070

راچڵەكین -

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێم لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنێت.
 
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە حكومەت داهاتی ئامادەكردووەو بەغداش 320 ملیار دینراەكە رەوانە دەكات، دابەشكردنی مووچەش بەپێی داهاتی حكومەت دەبێت.

 

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەكاتێكدایە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، وەزارەتەكە بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە 24-9-2020 لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش رەوانە بكات، كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن