كاتی پێدانی توخمه خۆراكیهكان به ڕووهك
ڕاچڵهكین-
ئهو كهسانهی بهروبومه كشتوكاڵیهكان بهرههم دههێنن زۆر گرنگه كات و وادهی بهكارهێنانی توخمه خۆراكیهكان بزانن بۆ ئهوهی گهشهی ڕوهكهكهیان تهندروست بێت، ئهمانهش كاتی پێدانی توخمه خۆراكیهكانه به ڕوهكهكان.
1- نایترۆجین(N) : سەرەتای گەشە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕووەکەکە سەوزە گەشەی باشی زۆر بێت .
2- فۆسفۆر(P) : بۆئەوەی ڕووەکەکە ڕەگ وگوڵی باشی هەبێت و خۆراکی زۆر هەڵمژێت.
3- پۆتاسیۆم(K) : بۆ ئەوەی کرداری پیتێن زۆر بێت وزۆر ترین گوڵ بگریت و قەدی ڕووەکەکە بەهێز بێت و بەرهەمی باش و زۆر بێت.
تووخمە ناوەندیەکان :
1.کالیسیۆم (Ca) : پێویستە بۆ بە هێزکردن ویارمەتی زیاد کردنی لق وگوڵ و پیتێن دەدات.
2.کبریت(S) : یارمەتی سەوز هیشتنەوەی گەڵاکان و یارمەتی ئەنزیمەکان دەدات
3.مەگنیسیۆم(Mg) : یارمەتی خانە تازە دروستبوە کان دەدات وە یارمەتی کلۆڕۆفیل دەدات
بەچەند قۆناغێک باس لە پیدانی توخمە کیمیایەکان دەکەین:
1- قۆناغی یەکەم : لەسەرەتایی گەشەی ڕووەک پێویستی بە توخمی فۆسفۆڕ (p)هەیە بۆئەوەی وا لە ڕوەک بکات ڕەگی بەهێز بیت وبڵاو بێتەوە بە خاکدا تاوەکو ڕووەکەکە توانایی هەڵمژینی ئاوو خۆراکی تواوەی زۆر بێت .
هەروەها توخمی نایترۆجین بەهەمان شێوە لەقۆناغی سەرەتای گەشە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕووەکەکە سەوزە گەشەی باش و زۆر بێت و گەڵاو لقی سەوز زۆر دەر بکات.
توخمی کالیسیۆمیش بەهەمان شێوەی توخمی فۆسفۆڕ خانەکانی ڕەگ بەهێز دەکات بۆئەوەی توانای بەرگە گرتنی زۆر بێت بۆ خوێی خاک .
2- قۆناغی دووەم قۆناغی : بەژن وباڵا بەرز بنو بنج کردنە بۆ ئەوەش ڕووەک پێویستی بە توخمی نایترۆجین هەیە هەروەها پێویستی بە رێژەیەکی کەمی توخمی فۆسفۆڕ(P) هەیە .
3- قۆناغی سێیەم : قۆناغی گۆڵ و بەر گرتنە
لەو قۆناغەدا ڕووەک پێویستی بە توخمی پۆتاسیۆم (K) هەیە بەپلەی یەکەم بۆ ئەوەی کرداری پیتێن زۆر بێت و گوڵی زۆر بگرێت وە ئەو بەرەی دەیگریت گەورە بیت وە پێویستە لەم قۆناغەدا توخمی نایترۆجین (N)بە رێژەیەکی کەم بەکار بێت وە نابێت بەهیچ شیوەیەک توخمی فۆسفۆڕ(P) بەکار بێت لەم قۆناغەدا
س: لەنوسینگەی کشتوکاڵی گەرمیان