راچڵەکین-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، عەلی حەمە سالح، پرساندنی هەریەک لە سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی واژۆ کرد.
هۆشیار عەبدوڵڵا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ چوار شەممە، دواجار (عالی) هیمەتێک خۆی (شیرین) کرد و (شایان)ی خۆی وەک هەمیشە ئازایانە و بێمنەتانە نیشانی هەمو لایەکدایەوە.
دەشڵێت:" (عەلی)تەنها خۆی بەرەیەکە دژی گەندەڵیی و ئەم هەڵوێستەشی ئێجگار عالە. گومانم نەبو لەوەی ئەو واژۆیە هەر دەبێ تۆ بیت هاورێ، بەردەوام بە، ئەوە رێگا راستەقینەکەی گۆڕانە".
لە ماوەی رابردوودا ٢٢ واژۆ بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کۆکرایەوە، بۆ ئەوە بچنە پەرلەمان و پرسیاریان ئاڕاستە بکرێت، بۆ تەواوبوونی رێژەی یاساییەکەی پێویستی بە تەنها یەک واژۆ هەبوو بۆ ئەوەی نووسراوەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و بە واژۆکردنی عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ڕێژەکە تەواو بوو.