وەزیری کشتوکاڵ: خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بابەتێکی سیاسی بوو

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 684

راچڵەکین-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک جوتیار لە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ دژی هاوردەکردنی پەتاتە لە وڵاتانەوە خۆپێساندانیان ئەنجامدا و بەرهەمەکانیان لەبەردەم وەزارەت فڕیدا، وەزیری كشتوکاڵیش دەڵێت:"ئەو خۆپیشاندانە سیاسی بوو".

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ چووە ناو خۆپیشاندەران و رایگەیاند:"پاراستنی سنوور و مەرزەکان لە دەسەڵاتی مندا نییە، بەڵکو وەزارەتی ناوخۆ لێی بەرپرسە، ئێمە وەک وەزارەتی كشتوکاڵ چاودێری عەلوەکان دەکەین و هەر بەرهەمێکی قەدەغەکراو هەبێت دەستی بەسەردا دەگرین".

وەزیری كشتوکاڵ وتیشی:" ئەمڕۆش نووسراو بۆ داواکاری گشتی دەکەن، بۆئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو مەرزانە بگیرێتە بەر کە رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی قاچاغ دەدەن، داواشی لە جوتیارەکان کرد لە بەردەم داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و دارایی، خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، چونکە مەرزەکان لای ئەوانە".

لە خۆپیشاندانەکەدا وەزیری کشتوکاڵ داوایکرد کە نوێنەری جووتیارەکان بچنە لای و گفتوگۆ بکەن، بەڵام ئەوان قسەیان بە وەزیری کشتوکاڵ وت، بۆیە وەزیری کشتوکاڵ خۆپیشاندانەکەی جێهێشت و رایگەیاند:" ئەو خۆپیشاندانە بابەتێکی سیاسییە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن