عێراق.. هەزاران كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

عێراق

24/09/2020     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، زیاتر لە چوار هەزارو 460 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و كۆی ژمارەی گیانلەدەستادانیش لە هەشت هەزارو 700 كەس نزیك دەبێتەوە.
 
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، چوار هەزارو 471 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا سێ هەزارو 773 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوكات 45 توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 337 هەزار و 106 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ هەشت هەزارو 699 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 268 هەزار و 761 كەس، كە دەكاتە رێژەی 79.7%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن