عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگ ئاب ئاشكرا دەكات

ئابوری

24/09/2020     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین –

وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئاب ئاشكراكردو بەگوێرەی ئامارێكیش، لەو مانگەدا زیاتر لە 80 ملیۆن و 494 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووەو كۆی داهاتەكەشی زیاتر بووە لە سێ ملیارو 492 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە ئەمڕۆ 24-9-2020 لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە هەناردەكردن و بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئاب-ی رابردوو، بڕی نەوتی هەناردەكراو 80 ملیۆن و 494 هەزارو 536 بەرمیل بووە، كۆی داهاتەكەشی سێ ملیارو 492 ملیۆن و 164 هەزار دۆلار بووە.

لە راگەیاندراوێكیشدا كە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو نەوتەی كە لەمانگی ئاب-ی رابردوو هەناردەكراوە، 77 ملیۆن و 505 هەزارو 136 بەرمیل لەرێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە بووە، هاوكات دوو ملیۆن و 989 هەزارو 400 بەرمیلیش لە كێڵگەكانی كەركوك بەرهەهێنراوەو لەرێگەی بەندەری جەیهان لە توركیا هەناردەكراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراشیكردووە، تێكڕای نرخی نەوتی هەناردەكراو لەو مانگەدا 43 دۆلارو 38 سەنت بووە بۆ هەر بەرمیلێك، كۆی نەوتەكەش لەرێگەی 29 كۆمپانیاوە بۆ وڵاتانی هاوردەكار رەوانە كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن