یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین - 

دوای تەواوبوونی واژۆی پێویستی پەرلەمانتاران بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاداشتی پرساندنەكە بەواژۆی 23 پەرلەمانتار  واژۆكانی پەرلەمانتاران بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی، ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
 
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یاداشتەكە ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، بۆئەوەی رێكارەكان بگیرێتەبەر و بانگهێشتی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت بكرێت بۆ دانیشتنێكی پەرلەمان.
 
دوای ئەوەی دوێنێ عەلی حەمەساڵح ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، واژۆی لەسەر یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرد، بەمەش ژمارەی واژۆی پەرلەمانتاران بوو بە 23 واژۆو نیسابی یاسایی وەرگرت و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ناچار دەكات بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن