سلێمانی.. لەرووداوێكی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 205

راچڵەكین -

بەهۆی روداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی، چوار كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئێواریە ئەمڕۆ 24-9-2020، لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆناو شاری سلێمانی، ئۆتۆمۆیلێكی جۆری سێنترا، بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی كێشا بە ستوونی رووناكی ناو رێگاكە، بەو هۆیەشەوە چوار كەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەكە گیانیان لەدەستداو چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن