ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكات

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 926

راچڵەكین -

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار رادەگەیەنێت، كە سیانیان دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپان و تۆمەتبارن بە هەڕەشەكردن لەخەڵك و بازرگانیكردن بە شوێنەوار و ماددەی هۆشبەر.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، كە ئەمڕۆ 24-9-2020، بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، هێزەكانیان توانیان لەڕۆژی (10-9-2020 ) لە چالاكییەكدا چوار تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر دەستكیر بكەن بەناوەكانی ( ك،ع،خ  لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا / س،م،ێ لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا / ب،ێ،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی).

ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵك بەچەكی بێ مۆڵەت و بازرگانیكردن بە شوێنەوارو ماددەی هۆشبەرو برینداركردنی هاووڵاتیان بەچەقۆ  و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت. 

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم تۆمەتبارەكان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و رووبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن