گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێرو توركیا دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین -

ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و توركیا دەستپێدەكاتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێت: گەشتێكی ئاسمانی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
 
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی رایگەیاندووە، كۆمپانیای فڕۆكەوانیی پێگاسۆس-ی توركی یەكەم گەشتی لە هەولێرەوە دەكات.
 
كۆمپانیا توركییە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردووەتەوە، كاتكۆ 11:25 خولەكی ئەمشەو گەشتێك هەیە لە ئەستانبووڵەوە بۆ هەولێر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن