عەدنان عوسمان: ریفراندۆم بێ بەرنامەو لە كاتێكی هەڵەدا كرا

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین -

عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، رەخنەی توند لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەگرێت و بە كارێكی بێ بەرنامەو بێ ئاراستە وەسفی دەكات كە لەكاتێكی هەڵەشدا ئەنجامدرا، دەشڵێت: سەربەخۆیی پێویستی بە ڕیفراندۆم نەبوو.

ئەو بەرپرسە باڵایەی بزووتنەوەی گۆڕان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: لەراستیدا ریفراندۆمی ساڵی ۲٠۱۷، هەم لە كاتێكی هەڵە، هەم بێ بەرنامە و بێ ئاراستە بوو، وردبینیشی تیا نەكرابوو.

ئەندامەكەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، پرۆسەی ریفراندۆمی سێ ساڵ لەمەوبەری هەرێمی كوردستانی بە هەنگاوێكی بێ پلان وەسفكردووە و لەوبارەیەوە نوسیویەتی، ئێستاش نازانرێت ئەمە بە چ حیكمەت و پلان و بۆ چ مەبەستێك بوو.

عەدنان عوسمان، رەتیشی كردووتەوە ریفراندۆم تاكە ڕێگای گەیشتن بەسەربەخۆیی بێت، لە جریوەكەیدا نوسیویەتی، سەربەخۆیی پێویستی بەریفراندۆم نەبوو، پێویستی بەئیرادەی نوخبەی سیاسی و فەراهەمكردنی پایە راستەقینەكانی دەوڵەتداری بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن