بەغدا.. پیاوێك لەناو دادگا بەچەقۆ پەلاماری هاوسەرەكەی دەدات

عێراق

24/09/2020     ژمارەی بینراو 385

راچڵەكین -

لە شاری بەغدا پیاوێك لەناو دادگاو بە بەرچاوی هێزەكانی پۆلیس، بە چەقۆ پەلاماری هاوسەرەكەی دەدات و بەسەختی برینداری دەكات.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 24-9-2020، ژن و پیاوێك كە كێشەی خێزانییان هەبوو، سەردانی دادگای باری شارستانیی كەرخ-یان لە بەغدا كرد، لەكاتی هاتنەدەرەوەی ژنەكە لە ژووری چاودێری كۆمەڵایەتی، هاوسەرەكەی بە چەقۆ پەلاماریداو بەسەختی برینداری كرد.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردو هاوسەرەكەشی بەمەبەستی چارەسەركردنی برینەكەی، بەپەلە رەوانەی نەخۆخشانە كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن