منداڵه‌كان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن
ڕاچڵه‌كین-
له كۆتایی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و له‌وێشه‌وه گه‌یشتۆته زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان.
ئه‌وه‌ی جێی تێبینیه ڕاپۆرته جیهانیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ له‌دایكبونیان هه‌تا ته‌مه‌نی 9 ساڵی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون و له‌م بابه‌ته‌شدا دكتۆر ئاراس برادۆستی ئه‌و هۆكارانه باس ده‌كات كه واده‌كات منداڵه‌كان كه‌متر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.
1- منداڵه‌كان جگه‌ره و نێرگه‌له ناكێشن.
2-له ژینگه و هه‌وای پیس دورترن له‌چاو كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و هه‌وای پیس كه‌متر چۆته ناو سیه‌كانیان.
3-نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانیان نییه.
4- كێشیان زۆر نییه و ئاساییه.
5- ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له خانه‌كانی ناو له‌شی منداڵان بمێنێته‌وه و زیاد بكات چونكه ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو نییه بۆی.
به‌گشتی منداڵه‌كان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه گوازراوه و ڤایرۆسیه‌كان به‌رگری له‌شیان به‌هێزتره.