ئه‌ساڵه نه‌سری
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری "ئه‌ساڵه نه‌سری" ساڵانێكی زۆره خزمه‌تی بواری هونه‌ری ده‌كات و یه‌كێكه له خانمه ده‌نگ خۆشه‌كان و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، پزیشكه‌كانی جوانكاری ڕێنمووی ده‌كه‌ن جوانكاریه‌كی نوێ بكات چونكه ڕوخساری له ئێستادا پێویستی پێیه‌تی.
خانمه پزیشكێكی جوانكاری ده‌ڵێت" به‌ڕێژه‌ی 70-90% ئه‌ساڵه پێویستی به‌وه هه‌یه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ڕوخساری بكات له ئێستادا و پێستی ڕوخساری توند بكاته‌وه"
له دواین ده‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م خانمه له ئاهه‌نگه‌كانی مانگی 2 له كوه‌یت به شێوه‌یه‌كی ڕوون چرچی له ڕوخساریدا به‌دی كرا و ئه‌مه‌ش وایكردوه داوای ئه‌وه بكرێت جوانكاریه‌كی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕوخساری ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌دڵنیاییه‌وه فیله‌ری بۆ ڕوخساری كردوه و یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌و شێوه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی پێستی ڕوخساریه‌تی.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌ساڵه باس له‌وه ده‌كات زیاتر له 200 نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردوه به‌ڵام زۆرینه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری بچووك بوون نه‌ك گه‌وره.