به‌وێنه.. له‌لیلا عه‌له‌وی" به‌پێی خاوسی بڕۆن"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر" له‌یلا عه‌له‌وی" نوێترین وێنه‌ی خۆی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه و ڕێنمووی هه‌واداره‌كانی ده‌كات به‌پێی خاوسی بڕۆن له‌ناو سروشتدا.
له‌یلا له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" هیچكات ئه‌وه‌تان تاقیكردۆته‌وه چێژ له‌و به‌خششه خۆڕاییانه وه‌ربگرن كه خودا پێیداون ؟ به‌خششی سه‌وزایی و ئاو و یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه من زۆر چێژی لێ ده‌بینم ڕۆشتنه به پێی خاوسی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر لم یان سه‌وزایی، ئه‌وه هه‌ستێكه پڕ له تێربوون و ڕه‌زامه‌ندی و ڕزگاربوون له ووزه نه‌رێنیه‌كان، ئێوه‌ش چێژ له‌وه ببینن و سوپاسی خودای له‌سه‌ر بكه‌ن"
له‌یلا له‌دایكبووی ساڵی 1962 ه و به‌ڕه‌گه‌ز میسریه و یه‌كێكه له خانمه ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی میسر و له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلم و سینه‌مای میسری ده‌ركه‌وتووه و ڕۆڵی بینیوه.