نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك
ڕاچڵه‌كین-
نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک واته له داخوران و که‌م بوونه‌وه‌ی چڕی ئێسقانی له‌ش به ڕاده‌یه‌ک که‌مترین جووڵه وه‌ک نوشتانه‌وه یان به‌رزکردنه‌وه‌ی گسکێک ته‌نانه‌ت کۆکین ده‌بێته هۆی شکانی ئێسقان، دكتۆره هه‌ڤین كه‌مال پزیشكی پسپۆڕی ئازار و به‌نج له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ڕون ده‌كاته‌وه .
گرنگترین هۆکاره‌کانی :
1- که‌می مادده‌ی کالسێوم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم .
2- که‌می ڤیتامین ( D ) له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر تیشکی خۆر یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (D )
3- وه‌ستانی سووڕی مانگانه له خانمان دا .
4- که‌می کێش و لاوازی و به‌دخۆراکی .
5- غووده‌ی سام .
6-مانه‌وه له سه‌ر جێگا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ نموونه‌ی دوای جه‌ڵته‌ی مێشک .
7- ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش و که‌می جوڵه .
8- که‌می هۆرمۆنی تێستیڕۆن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .
9- زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وه‌نانه‌ی که‌فاینیان زۆر تێدایه وه‌ک کۆلا و یبسی .
10- به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک : مادده‌ی ستیرۆیده‌کان وه‌ک کۆرتیزۆن و دیکسۆن ، ده‌رمانی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی په‌رکه‌م ، هیپارین و پلاڤێکس و وارڤارین ، چاره‌سه‌ری کیمیاوی ، چاره‌سه‌ر به هۆرمۆن ، هه‌ندێک ده‌رمانی ده‌روونی و خه‌مۆکی .
11- جگه‌ره کێشان ، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کان .
12- ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن له پیاوان ، هه‌روه‌ها له به‌ساڵاچووان زیاتره .
13- نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌خۆشی سستی یان وه‌ستانی گورچیله.
نیشانه‌کانی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک :
- زۆربه‌ی جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه بۆ چه‌ند ساڵێک، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه .
- ڕوودانی شکاوی به‌بێ هیچ ڕووداوێک یان زه‌برێکی توند.
- پشت ئێشه و ئازاری مه‌چه‌ک و سمت ۰
- که‌م بوونه‌وه‌ی باڵا و قه‌مووریی له ئه‌نجامی بوونی شکاوی له بڕبڕه‌کانی پشت.
چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی :
- دیاریکردنی بڕی چڕی بارستایی ئێسقان له ڕێگه‌ی :
- تیشکی جۆری ( Dual energy X - ray absorptiometry - DEXA)
- تیشکی ( CT__Scan ).
- سۆناری پێشکه‌تووی ئێسقان.
تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـ-چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت.
- پێدانی کالسێوم و ڤیتامین ( D ) له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه .
- چاره‌سه‌رکردن به هۆرمۆنی تایبه‌ت له ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ .
- چاره‌سه‌ری سروشتی.