پزیشكێك: میوه خۆماڵیهكان بخۆن
ڕاچڵهكین-
هەر یەکێك لە جۆرەکانی خۆراك تایبەتمەندی و سوودی خۆی هەیە کە جیایە لەوانی دیكه، دكتۆر هاوژین پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لهم بابهتهدا باس له سوودهكانی خواردنی میوه و بهرههمه خۆماڵیهكان دهكات.
میوە و سەوزە لە خۆراکە سوودبەخشەکانن، کە پێویستە مرۆڤ ڕۆژانە بیانخوات، لەبەر ئەوەی کە میوە و سەوزە سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ کانزاکان و ڤیتامینەکان کە بۆ تەندروستی بەسوودن.
بەڵام باشتر وایە، کە ئەم میوە و سەوزانە لە وەرزی خۆیاندا بخورێن، واتە لە وەرزی زستان میوە زستانە بخورێت، وە لە وەرزی هاوین میوە و سەوزەی هاوینە بخورێت.
هەڵبەتە باشتر واشە کە میوە و سەوزەی تازە بخورێت، لەبەر ئەوەی ئەو میوە و سەوزەیەی کە تازە نەبێت، بەشێك لە ماددە بەسوودەکانی لە دەست دەدات.
کەواتە بە شێوەیەکی گشتی، باشتر وایە کە میوەی وەرزی (ئەو وەرزەی کە ئێستا تێی داین) وە ناوچەیی (ناوچەی دەور و بەر و نزیکی خۆمان، نەك لە وڵاتێکی دوورەوە هاوردە کرابێت)بخورێت.
دەتوانین لە چەند خاڵێکدا سوودەکانی میوەی وەرزی و ناوچەیی بخەینە ڕوو:
1- تامی زیاترە، لەبەر ئەوەی بە تەواوی پێ دەگات ئینجا لێ دەکرێتەوە، واتە پێویست ناکات پێش ئەوەی پێ بگات لێ بکرێتەوە، ههتا لە کاتی گواستەوەدا بۆ ووڵاتێکی تر خراپ نەبێت.
2- ماددە بەسوودەکانی وەکو کانزاکان و ڤیتامینەکانی زیاتر تێدایە.
3- بە گشتی ڕەنگە هەرزانتر بێت.
4- بۆ ژینگە باشترە، کەمتر دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
5- بۆ ووڵاتی خۆمان باشترە، چونکە قازانجەکەی بۆ جووتیاری خۆمان دەگەڕێتەوە.