لۆركارسیرین
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر جۆرێك له ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش به‌ناوی" لۆركارسیرین" بڵاوكرده‌وه و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به شێرپه‌نجه وه‌سفی كردوه.
لۆركاسیرین ساڵی 2012 ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆڵه‌تی فرۆشتنی ئه‌م ده‌رمانه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌رمانێك بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و گرفتی كێشی زیاده‌یان هه‌یه و ئه‌م ده‌رمانه جگه له‌وه‌ی كێشی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه هاوكات جه‌سته چالاك ده‌كاته‌وه.
هاوكات 13 ی ئه‌م مانگه ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی جیهانی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه‌ه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پێشتر له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانه‌وه له‌وه دڵنیا بوون سووده‌كانی ئه‌م ده‌رمانه له زیانه‌كانی زۆر زیاتره، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پشكنینمان كردۆته‌وه ده‌ركه‌وتوه به‌كارهبَنانی ئه‌م ده‌رمانه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه.