٩٥ كەس لە نێجیریا بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

جیهان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین-

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە نێجیریا گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەوە بۆ ٩٥ كەس.

حاجی یوسف سانی بابورا، سكرتێری گشتیی ئاژانسی نێجیریا بۆ ئیدارەدانی دۆخی لەناكاو (SEMA) لە ویلایەتی كاتسینا، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە كرد:" لە ئاكامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ١٩ ناوچەدا درێژەی هەیە، ١٦ كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی بە كارەساتی لافاو لە نێجیریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٩٥ كەس.

حاجی یوسف سانی بابورا، باسی لەوەكرد، كە بەهۆی لافاوەكەوە هەزاران هێكتار زەوی كشتوكاڵی ژێرئاو كەوتووە، بە هاریكاری SEMA و حكوومەت دەستبەكاركراوە بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیانلێكەوتوان.

لە سەرانسەری نێجیریا هەزاران كەس بەهۆی لافاوەوە بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و دەیان هەزار هێكتار زەوی كشتوكاڵیش ژێرئاو كەوتوون.

لە خۆرئاوای ئەفریقا، بارانی وەرزی لە مانگی حوزەیران دەستپێدەكات و تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

ئەمساڵ لە نێجیریا، بوركینا فاسۆ، نیجەر و سێنیگال كارەساتی لافاو روویداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن