تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 222

راچڵەکین-

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١٨ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٤ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٦٣١ كه‌س، ٢٥ ملیۆن و ٤٣٧ هەزار و ١٢ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٩٧٢ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە‌ تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٤٤٧ هه‌زار و ٦٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢١١ هەزار و ٧٥٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ په‌تاكە تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

''هيندستان شەش ملیۆن و ٣١٢ هەزار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٨١٣ هەزار و ٥٨٦ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ١٧٦ هەزار و ٢٨٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٨٢٩ هەزار و ٦٧٩ حاڵه‌ت، پێرو ٨١٤ هەزار و ٨٢٩ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٧٦٩ هەزار و ١٨٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٧٥١ هەزار یەک حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٤٣ هەزار و ٢١٦ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٧٤ هەزار و ٣٣٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٥٦٣ هەزار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، چیلی ٤٦٢ هەزار و ٩٩١ حاڵه‌ت، ئێران ٤٥٧ هەزار و ٢١٩ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤٥٣ هەزار و ٢٦٤ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٦٣ هەزار و ٤٧٩ حاڵه‌ت، عێراق ٣٦٢ هەزار و ٩٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٣٤ هەزار و ٦٠٥ حاڵه‌ت، توركیا ٣١٨ هەزار و ٦٦٣ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٣١٤ هەزار و ٨٦١ حاڵه‌ت، پاكستان ٣١٢ هەزار و ٨٠٦ حاڵه‌ت و فلیپین ٣١١ هەزار ٦٩٤ حاڵه‌ت''.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن