قەرەبووی زیانلێكەوتووانی شەنگال دەكرێتەوە

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین-

پارێزگای نەینەوا دەستپێكردنی قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی راگەیاند كە لە كاتی داگیركردنی شەنگال لەلایەن چەكدارانی داعش، زیانیان بەركەوتووە.

نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە:" لیژنەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی شەنگال دەستیكردووە بە دابەشكردنی قەرەبووی ئەو كەسانەی مامەڵە یاساییەكانیان تەواو كردووە و لەلایەن لیژنەی ناوەندی بەغدا پەسەندكراون."

جبوری وتیشی، تائێستا 400 هاوڵاتی زیانلێكەوتووی شەنگال قەرەبووكراونەتەوە و، لیژنەكە لە كارەكانی خۆی بەردەوامە بۆ یەكلاكردنەوەی مامەڵەی زیانلێكەوتووان لە قەزای شەنگال و ناحیەو گوندەكانی دەوروبەری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن