هۆكارهكانی گیرانی خوێنهێنەکان بەهۆی خوێنی مەییوەوە
ڕاچڵهكین-
گیرانی خوێنهێنەکان بەهۆی خوێنی مەییوەوە حالەتێکە تیاییدا خوێن دەمەیێت لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی لەشدا وەکو لە خوینهێنەرەکانی قاچ، قۆڵ، بن ڕان دا Deep vein thrombosis (DVT) ، هەندێک جار ئەم پارچە خوێنە مەییوە لە دیواری خوێنهێنەرەکە لێدەبێتە و دەپچڕێت و دەڕوات بۆ ناو سوڕی خوێن و ئەگەر چووە ناو سییەکانەوە و لەوێدا جێگیر بو وە ڕێ ی گرت لە گەشتنی خوێن بۆ ناو سیەکان ئەوا حاڵەتێکی زۆر مەترسیدار دروست دەکات کە پێ ی دەڵین Pulmonary embolism (PE) ، دكتۆر ئارام ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ ودڵ و مولولەکانی خوێن هۆكارهكان لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی کە مەترسی توش بن بەم حاڵەتە زیاد دەکەن"
1- نەشتەرگەری
2- شێرپەنجە
3- نەجوڵان بۆ ماوەی زۆر
4- دووگیانی
5- بەکارهێنانی دەرمانی مەنع (دژە سکپڕبون)
6- تەمەنی زۆر
7- قەڵەوی
8- بۆماوە