پارتی وتەبێژی حزبەكەی لە سلێمانی دیاریكرد

کوردستان

28/02/2020     ژمارەی بینراو 1670

فارس نەورۆڵی

راچڵەكین ـ

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە، فارس نەورۆڵی وەك وتەبێژی نوێ‌ دیاریكرد.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە،  كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"  فارس نەورۆڵی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتییەكەمان وەك وتەبێژی نوێ‌ دەستبەكار بووە".

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (راچڵەكین) پەیوەندی بە فارس نەورۆڵی-یەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

بەرەبەیانی 6-2-2020، عەتا شێخ حەسەن،وتەبێژی  ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە، بە سەكتەی دڵ، كۆچی دوایی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن