گوگوش" دڵم خوێنی لێ ده‌بارێت"
ڕاچڵه‌كین-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری ئێران " محمد ره‌زا شه‌جه‌ریان" ئێرانیه‌كان و ته‌واوی هه‌وادارانی ئه‌م ئه‌ستێره له سه‌رتاسه‌ری جیهان خه‌مبارن بۆ كۆچی دوایی.
گوگوش خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێران كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان ده‌كات چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له ئێستا له‌ڕێی پۆشتێك له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" باران ببارێ له‌گه‌ڵ دڵم بگری دڵم خوێنی لێدێت.. پرسه‌نامه‌ی خۆم ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ری ئێران ده‌كه‌م"
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه ساڵی 2010 وه‌ك یه‌كێك له باشترین 50 ده‌نگه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه و دواتر هه‌واڵی چۆنیه‌تی به‌خاكسپاردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كرێت.