دوو هاوسه‌ری كێشه‌دار
ڕاچڵه‌كین-
له ژیانی هاوبه‌شدا كێشه و گرفت ڕوبه‌ڕوی هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه، چوار ڕه‌فتاری خانمان له ژیانی هاوبه‌شدا واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیاببێته‌وه.
1- به‌رده‌وام گله‌ی كردن و شه‌ڕ فرۆشتن:
خانم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌ستانی ژیان قورسی و بارگرانی له‌سه‌ر شانیشت دروست بكات ئه‌وه باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه له شه‌ڕ فرۆشتن و بۆڵه بۆڵكردنی زۆر چونكه به‌م ڕه‌فتاره‌ت واده‌كه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت بۆ ژیانی.
2-كاتێك هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت ته‌واوی ڕه‌فتاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌یه كه تۆ به‌دڵت نییه ئه‌وه ده‌توانیت به چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌م كاره بكه‌یت ئه‌گه‌ر نا تۆ ویستی ئه‌وه‌ت هه‌بێت له ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێكدا ته‌واوی خووی مێرده‌كه‌ت بگۆڕیت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
3- نه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری:
پیاو كاتێك له لای هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه خۆشه‌ویستی ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بگه‌ڕێت هه‌تا كه‌سێكی دیكه خۆشه‌ویستی پێ بدات و جێی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ بگرێته‌وه.
4-غیره‌كردنی كوێرانه:
غیره‌كردن هه‌تا ڕادده‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان بابه‌تێكی ئاساییه به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی زیاتر له ئاستی سروشتی بێت ئه‌وه كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات و مێرده‌كه‌ت هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه ده‌دات لێت