ئێران؛ پەرلەمانتارێك بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

جیهان

29/02/2020     ژمارەی بینراو 695

راچڵەكین-

بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا نوێنەرێكی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی شورای ئێران لە پارێزگای گیلان گیانی لەدەستدا

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاویكردووەتەوە  محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، نوێنەری شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بە هۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

 ڕەمەزانی دەستەك، كە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی شورای ئێران هەڵبژێردرا ، كەمئەندامی كیمیایی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوو و دوای تووشبونی بەكۆرۆنا،گیانی لەدەستدا.

 پێشتر، ئەسەدوڵڵا عەباسی وتەبێژی لیژنەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی رایگەیاندبوو:" وەزیری تەندروستی لە نامەیەكدا بۆ عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی، داوایكردووە بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرووسی، كۆبوونەوە و دانیشتنەكانی ئەنجوومەنەكە دواخرێت."

وتیشی:" بەو پێیە بڕیار درا، تا كاتێكی نایدار دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی دوابخرێت."

بەگوێرەی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تائێستا لەو وڵاتە 34 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 388ی تریش تووشی هەمان ڤایرۆس بوون.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن