یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەئاژەڵێكی ماڵیدا تۆماركرا

جیهان

29/02/2020     ژمارەی بینراو 1055

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەئاژەڵێكی ماڵیدا تۆماركرا

راچڵەكین-

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هۆنگ كۆنگ لە چین تۆماركرا. وەك رێكخراوی تەندروستی جیهان بڵاویكردووەتەوە.

لێپرسراوانی هۆنگ كۆنگ بڵاویانكردووەتەوە، تووشبووەكە سەگێكی ماڵییەو پێشتر خاوەنەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە ئاژەڵەكە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە دەكەن.

ئەوەشیان روونكردووەتەوە، تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ڤایرۆسەكە لەئاژەڵە ماڵییەكانەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

تووشبوونی ئەو سەگە بەڤایرۆسی كۆرۆنا وایكردووە، تەواوی ئەو ئاژەڵە ماڵیانەی خاوەنەكانیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بخرێنە ژێر چاودێری تەندروستییەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ.

تووشبوونی ئاژەڵێ:ی ماڵی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێی مرۆڤەوە، یەكەم حاڵەتی لەو شێوەیەیە كە تۆماركراوە، لەكاتێكدا تائێستا وابڵاوكراوەتەوە، ڤایرۆسەكە سەرەتا لەرێی باڵندەو ئاژەڵە كێوییەكان گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن