دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگیرێت

عێراق

29/02/2020     ژمارەی بینراو 590

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا دەوامكردن لەسەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە ئەنجوومەنەكە رابگرێت.

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نوێنەران بەمیدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، بەئامانجی پاككردنەوەو رشتنی دەرمان بە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و تەندروستییەوە، بڕیاردراوە، ئەمڕۆ شەممە لەسەرجەم دامەزراوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەوامكردن رابگیرێت.

ئەو رێوشوێنە لەكاتێكدا دێت تائێستا 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن