راچڵەكین-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە دەكاتە پشوو، بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئەفسەران و كارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە( ۱-۳-۲۰۲۰)ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:
١- ڕاگرتنی كارەكانی ھەردوو بەڕێوبەرایەتی( ڕەگەزنامەوباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) و (بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ ) لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەكی زۆری ھەیە ڕۆژانە بەھۆی سروشتی كارەكانیانەوە، ھەرەوەھا پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەركەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ھاوڵاتیان .
٢-ڕاگرتنی ئەم خولانەی كە بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ بەمەرجێك دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەست پێ بكەنەوە بە پێی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.
٣- سەرجەم یەكە ڕاھێنانییەكان ئاگاداربكرێنەوە و چۆڵ بكرێن لە خوێندكارەكان لە ماوەی ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧
٤- ئاگاداركردنی سەركردایەتی كارەھاوبەشەكان سەبارەت بە خولەكانی ڕاھێنان لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەو ڕێكخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەكەن لە ناوخۆی(عیراق ).
٥- قەدەغەكردنی كۆبوونەوە سەرجەم فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ .
٦- ڕاگرتنی لیژنەی پزیشكی یەكان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشكی لە ماوەی ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧
٧- پێشوازیكردن لە نەخۆشەكان لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید دكتۆر ( عەلی ئیسماعیل سالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشكی بۆ حاڵەتە كتوپڕەكان لەو ماوەیەدا.