یەكێتی سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێرێت

کوردستان

29/02/2020     ژمارەی بینراو 512


راچڵەكین-

سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی و جێگری سكرتێر و  بڕیاردەر، كۆدەبێتەوە.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمیدای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە:"كاتكۆ  2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە."

وتیشی:" كۆبوونەوەكە بۆ هەڵبژاردنی سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی و جێگری ئەنجومەنی سەركردایەتی و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن