گەنجێك كوژراو باوكیشی بریندار بوو

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2188

راچڵەكین –

لەگوندێكی سنوری ناحیەی جەلەولا، لە رووداوێكدا گەنجێك كوژراو باوكیشی بریندار بوو. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنییش، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی خێزانی بووە.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەمشەو لەگوندی جەغتی سنوری ناحیەی جەلەولا، كەسێك كوژراوەو یەكێكی تریش بریندار بووە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاشكرایكرد، كوژراوو بریندارەكە كوڕو باوكن و هۆكاری رووداوەكەش بەهۆی كێشەیەكی خێزانیی بووە، كە لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوان ئەندامانی خێزانەكە، ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن