هونه‌رمه‌ند مه‌حمود یاسین به كۆرۆنا كۆچی دوایكردوه؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "محمود یاسین" له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا و دوای ته‌مه‌نێك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایكرد و قسه و باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و خێزانه‌كه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یان داوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند "محمد ریاز" زاوای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مه‌حمود یاسین ئاشكرای كرد خه‌زوری به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و له بنه‌ڕه‌تدا له نه‌خۆشخانه‌ی" المعادی العسكری" چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشبووی كۆرۆنا وه‌رناگرن.
بڕیار وایه سبه‌ینێ 5 شه‌ممه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بنێژرێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵانێكی زۆره خزمه‌تی سینه‌ما و درامای میسری كردوه و یه‌كێك بووه له گرانترین هونه‌رمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می خۆی له وه‌رگرتنی كرێ به‌رامبه‌ر كاركردن و ده‌ركه‌وتنی له دراما و فیلمه‌كاندا.