به‌وێنه.. پیاوێك دوای مردنی منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانی وێران بووه
ڕاچڵه‌كین-
زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر چیرۆكی ئه‌و هاوڵاتیه میسریه‌یان بڵاوكرده‌وه كه توشی حاڵه‌تێكی نامۆی ئالوده بوون بووه و له ئێستادا به شه‌قامه‌كانی "جیزه" دا ده‌ڕوات و شوشه‌یه‌كی پڕ له به‌نزین به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی.
حامد ناوی ئه‌م هاوڵاتیه میسریه‌یه كه دوای كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی به ڕووداوی هاتوچۆ ته‌واو ژیانی گۆڕاوه به جۆرێك توانای ژیانكردنی دوور له‌وان نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه چه‌ند جارێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت به‌نزین بخواته‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئێستاش ئالوده‌ی بۆنكردنی به‌نزین بووه.
ئه‌م پیاوه داوای یارمه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه ڕزگار بكرێت و دكتۆره "هیبه عیسوی" پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه‌مجار كاتێك كه‌سێك توشی خه‌مۆكی توند ده‌بێت ڕووده‌كاته ئه‌م ڕێگه‌یه به‌لام گه‌وره‌ترین مه‌ترسی به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه زۆر زیاد ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر خانه‌كانی مێشك ده‌كه‌وێت"