خەنجەر: گەلی كوردستان كەسوكاری ئێمەن

عێراق

17/10/2020     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین-

ئەمینداری گشتی پرۆژەی عەرەبی لە عیراق دەڵێت، گەلی كوردستان كەسوكاری ئێمەن و پشتیوانیانین دژ بەو كەسانەی كە یاری بە داهاتووی عیراق دەكەن.

خەمیس خەنجەر، لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر نوسیوویەتی:" دەستدرێژیكردنە سەر بارەگای پارتی  لەبەغدا پەیامێكی خراپە بۆ ناوخۆو دەرەوەی عیراق، بەردەوام بوون لەسەر ئەم بەرنامە گێرەشیوێنی تێكدەرانەیە چیدیكە نابێت درێژەی هەبێت." 

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھوشیار زێباری لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانیان سازكرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن