بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد

کوردستان

22/10/2020     ژمارەی بینراو 2733

راچڵەكین –

ئەندامێكی مەكتەبی دیراسات و توێژینەوەو ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیاكانی نزیك لە پارتی، ئەمڕۆ 22-10-2020، نەورەس رەشید، ئەندامی مەكتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای ئەو حزبە، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

 میدیاكانی نزیك لە پارتی بەبێ ئاماژەكردن بە هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو بەرپرسەی حزبەكەیان، ئاماژەیان بەوەكردووە نەورەس رەشید، لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا وەك كەسایەتییەكی بەرجەستەی خەباتی سیاسی، لە ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردووەو چەندین پۆست و پلەشی پێبەخشراوەو وەك نووسەرو رۆشنبیرێكیش خاوەنی قەڵەمێكی دیارو سەنگین بووە و بۆچوون و بڕوا سیاسییەكانی بە زمانێكی رەوان بڵاوكردووەتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن