نه‌جوه كه‌ره‌م توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه؟
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌جوه كه‌ره‌م ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت نه‌جوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نها پڕوپاگه‌نه‌ده‌یه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و بۆ مه‌به‌ستی كاریگه‌ری خستنه سه‌ر ئه‌و سه‌ره‌كه‌وتنانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نه‌جوه له‌میانی به‌ژداربوونی له پرۆگرانی" زه ڤۆیس سینیۆر" هه‌یبووه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات توشبوون به كۆرۆنا بابه‌تێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر نییه هه‌تا بیشارنه‌وه و ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه ئه‌وه ئێستا ئه‌م هه‌واڵه خۆی بڵاویده‌كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكات.
نه‌جوه له ئێستادا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی بڕیار وایه 5 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت دوای ونبوونی ئه‌م خانمه بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ له هه‌واداره‌كانی.