هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ت هه‌یه هاوسه‌رگیری بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه هه‌میشه ئه‌م بنه‌مایانه‌ت له‌بیر بێت.
1-ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت زۆر گرنگه وه‌ك خۆت تۆی بوێت و هه‌موو شته‌كانی تۆی خۆش بوێت.
2-زۆر به ئازادانه له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت و وه‌ك ئه‌كته‌رێك ڕۆڵ نه‌بینیت چونكه ئه‌وه ژیانی ڕاسته‌قینه‌یه.
3-كاتێك بیر له هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یته‌وه پێویسته زۆر متمانه‌ت به‌خۆت و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌بێت كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.
4-ئه‌و كه‌سه بۆ ژیانت هه‌ڵبژێره كه هه‌میشه پشتیوانی خه‌ون و هیواكانت ده‌كات و پشتت ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیواكانت بێته دی.
5-خانم ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یكه‌یته هاوسه‌ری خۆت و باوك بۆ منداڵه‌كانت ده‌بێت كه‌سێكی له خۆبردوو بێت نه‌ك ته‌نها هه‌موو باشیه‌كانی ژیانی ته‌نها بۆ خۆی بوێت.