چۆنیه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ

کشتوکاڵ

25/10/2020     ژمارەی بینراو 645

چۆنیه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ

ڕاچڵه‌كین-

کاتێک بمانەوێت بەرهەمێکی ناوخۆ زیاد بکەین ئەوا پێویستی بەچەندقۆناغێک هەیە کەدەبێت ئەوچەند قۆناغه ببڕێت ئەگینا سەرکەوتو نابێت کە بەم شێوەیە دەبێت.

1- وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوبڕەی کە هەمانە لەناوخۆ پاشان ئەوبڕەش کە پێویستمان بۆناوخۆ .

2- پاش وەرگرتنی زانیاریەکان وە بۆڕاستی ودروستی زانیاریەکان دەبیت بەیەکجاری هاوردەی ئەوبەرهەمە قەدەغە بکرێت بۆناو وڵات .

3- ئەمەش بەبێ گومان دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەکەی لەناوخۆ کەشتێکی ئاسایە،  چونکە هەمیشە کاڵای دەوروبەرمان لەهی خۆمان هەرزانترە بەهۆی نزمی پارەکەیان بەرامبەردۆلار وەپاشان بەهۆی پاڵپشتی حکومەت بۆبەرهەمەکان کەلای خۆمن نیە.

4- پاشان دوبارە زانیاری وەردەگیرێت لەسەر گرانی ئەوبەرهەمە بەم شێوەیە( ئایا بڕەکەی چەنە؟ وەچەندمان پێویستە بۆپڕکردنەوەی؟ کێشەکانی بەردەم پڕنەبونەوەی ئەم بەرهەمە چیە؟ چۆن دەتوانین نرخی دابەزێنین؟ بڕی ڕوبەر یان کارگە چەند پێویستە ؟ 

5 - پاشان لەگەڵ خاوەن پیشە و کارگەکان وجوتیاران کۆبونەوە دەکرێت تاوەکو بزانرێت بۆ کارئاسانی زیادکردنی ئەوبەرهەمانە یان چیان دەوێت بۆیان جێ بەجێ بکرێت.

6- پاشان بۆساڵی یەکەم دەست دەکرێت بەجێ بەجێکردنی داواکاریەکانیان بۆساڵی دووهەم بەرهەم باشتر دەبێت بەڵام بۆساڵی سێ هەم بەرهەم دەبێت بەتەواوەتی باش ببێت پێداویستی پڕبکاتەو.

7 -تاپڕکردنه‌وەی بەرهەمی ناوخۆ بەشێوەیەکی سنوردا ئەو کاڵایە کەگران بوە هاوردە دەکرێت بەمەرجێک زیان لەوبەرهەمی هاوشێوەی ناوخۆ نەدات .



ن : کۆسار باقی /ئەندازیاری کشتوکاڵی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن