به‌وێنه.. به‌كارهێنانی دوو ده‌مامك به یه‌كه‌وه چانسی توشبوون به كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه؟
ڕاچڵه‌كین-
دواین وێنه‌ی" جۆ بایدن" له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دوو ده‌مامكی به یه‌كه‌وه به‌كارهێنابوو ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی بایدن ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و بووه جێگه‌ی باس و پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت تا چه‌ند به‌كارهێنانی دوو ده‌مامك به یه‌كه‌وه له یه‌ك ده‌مامك باشتره و چانسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كات؟
پزیشكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی پژمه و كۆكه و ده‌ردراوی ده‌م و هه‌ناسه بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ڵمژینی ئه‌م ده‌ردراوانه هۆكاری توشبوونه به ڤایرۆسه‌كه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی ده‌مامكی N95 باشترین جۆره بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه و زیادكردنی ده‌مامكی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌م ده‌مامكه یارمه‌تی پاراستنی زیاتر ده‌دات له ڤایرۆسه‌كه و سه‌باره‌ت به ده‌مامكه‌كانی دیكه هه‌تا ژماره‌ی چینه‌كانی زیاتر بكات ئه‌وه باشتره.
دگتۆر تانیا ئه‌لیوت پسپۆڕی به‌رگری له‌ش و هه‌ستیاری تایبه‌ت به سه‌نته‌ری Langone پزیشكی له نیویۆرك باس له‌وه ده‌كات به‌كارهێنانی دوو ده‌مامكی پزیشكی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه چانسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر ده‌كاته‌وه.