پزیشكێكی فه‌ڕه‌نسی: توانای كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنامان نه‌ماوه
ڕاچڵه‌كین-
دوای تۆماركردنی 52 هه‌زار توشبووی نوێ له یه‌ك ڕۆژدا له فه‌ڕه‌نسا پزیشكێكی فه‌ڕه‌نسی باس له‌وه ده‌كات چیتر توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نه‌ماوه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
دكتۆر "جان فرانسوا دلفریسی" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی فه‌ڕه‌نسی هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كه دۆخی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان له بارێكی زۆر قورسدایه و ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له 50 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"ژماره‌ی توشبووانی بێ نیشانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی له زیادبوون كردوه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا بێت ژماره‌ی توشبووان زیاتر ده‌كات و هۆشداری ده‌دات كه جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌یان پێویستی به كه‌ره‌نتینه هه‌یه"
له پشووی كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیتاڵیا و چه‌ندین وڵاتانی دیمه‌ی ڕۆژئوا ڕێوشوێنی نوێیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاندوه و داوا كراوه كه چێشتخانه و یانه‌ی شه‌وانه له كاتژمێر 6 ی ئێواره‌وه دابخرێن و ته‌واوی یانه وه‌رزشیه‌كان و مه‌له‌وانگه و سینه‌ماكان دابخرێن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.