پۆمپیۆ لەساڵیادی كوشتنی بەغدادی-دا: هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە

جیهان

27/10/2020     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند، هێشتا رێكخراوی داعش هەڕەشەیەو بۆیە پێویستە بەردەوامبن لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا.

مایك پۆمپیۆ، لە ساڵیادی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی- سەركردەی رێكخراوی داعش تویتێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی"لە كاتێكدا بەبۆنەی ئەم دەستكەوتە گرنگە لە شەڕی دژبە داعش ئاهەنگ دەگێرین، بەڵام هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە و پێویستە بەردەوامین لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا."

دەشڵێت:" گرنگە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان، هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە لە پێناو شكستپێهێنانی شانە و تۆڕەكانی داعش لە سەرتاسەری جیهان".

لە ٢٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە ناوچەیەكی باكووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن